ترام یەكێكە لە ئامڕازەكانی هاتوچۆی مرۆڤ، كە وەك پاس لە نێو شار و شەقامەكاندا بەكاردێت، تەنیا ئەوە نەبێت كە رێگەی دیاری كراوە و زۆربەیان بە كارەبا كار دەكات، لە شاری وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا، جوانترین رێگەیان بۆ ترام دروست كردووە، كە رێگەكە بە چیمەن رازاوەتەوە و بە جوانترین شێوە دروست كراوە، ئەوەش بۆ ئەوەیە كە خەڵك زیاتر گرنگی بەو ئامڕازە بدات و هاتوچۆی پێبكات.