بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە :

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە :
كاوڕ
بیرۆكە و هەست كردنت بە كێشەكانت دەبنە هۆی سەركەوتنت، چونكە لە ماوەی رابردوو ئەوەندە فەرامۆشیت پێوە دیار بوو، كە ئێستا باجەكەی دەدەیت، لەگەڵ كەسانی نزیكت مامەڵەت خۆشتر بكە و كاری خراپ لە كەس قبوڵ مەكە.

گا
رەنگە هەست بەو تاوانە بكەیت كە ماوەیەك بەر لە ئێستا لەگەڵ ئەو هاوڕێیەت كردت، ئێستا دەتوانی رەوشەكە چاك بكەیتەوەو داوای لێبوردن بكە، دڵت گەورە بێت و كارەكانت بە گەشبینی ببینە، چونكە سەركەوتن بەڕٍێوەیە.


دووانە
هەمیشە كار لە پێناو ماندووبوونت بكە و ئەوەی بیەوێ ئازارت بدات، ناتوانێت و لێت دوور دەكەوێتەوە، كەسێك نیازێكی پاكی بۆت هەیە و تۆش ماوەیەك رێگەی بدە، ئەگەر زانیت بۆت باشە لێ قبوڵ بكە و ئەگەریش بە دڵت نەبوو دوور بكەوە.

قرژاڵ
كاتێك بیر لە رابردوو دەكەیت، هەست بە پەشیمانی دەكەیت و ئەوە مانای ئەوە نییە ژیانت تاڵ بكەیت و بیر لە داهاتوو نەكەیتەوە، بەڵكو دەبێ رابردوو لە بیر بكەی و بیر لە كارەكانت بكەیتەوە، هەوڵبدە زیرەك و ژیر بیت لە كارەكانت.

شێر
ماوە ماوە هەست بە بێزاری و بێتاقەتی دەكەیت و ئەوەش سرووشتییە و لە ژیانی هەموواندا هەیە، بیر لە كارەكانت بكەوە و زیاتر خۆت ماندوو بكە، تا بەو ئاواتە بگەیت كە ماوەیەكە لە دڵتە، هەمیشە حەز و خولیایەكانت لە بەرچاو بگرە.

گوڵەگەنم
هەندێك لە بۆچوونەكانت مایەی ئەوەن كە گرنگیان پێبدەیت، بۆیە دەبێ ئاگاداری كارەكانت بیت و خۆت لە كەسانی نزیك بە دوور مەكە، هەندێ كات بیرۆكەی جوانت هەن بەڵام بۆت جێبەجێ نابن، دڵ كراوە و بە و گەشبین بە.

تەرازوو
كاتەكانت دیاری بكە و خەم لە رابردوو مەخۆ، ئەوەی رۆیشت ئێستا نایێتەوە، بۆ هەمیشە ئەركەكانت بە خۆت بكە و بە كەسی دیكەی رامەپەڕێنە، چونكە تا كارەكانت خۆت لێیان تێدەگەی و كەسی دیكە لێت تێناگەن.

دووپشك
لەگەڵ هەندێ كەسانی دەوروبەرت ناكۆكیت هەیە، هەوڵبدە بە ئاسانی ئەو ناكۆكیانە چارە بكەیت و رێگەی ئاسان بگرە لە كارەكانت، چونكە بە زۆری و توندی هیچت بۆت نابێت، لەم ماوەیە كەسێكی زۆر باشە بێتە ناو ژیانت.

كەوان
ئەو ماوەیە ناخۆش بوو بۆت، هەموو كاتێك وا لە خۆت مەكە بە بەختت نییە و كەسێكی دڵت ناخۆشە، ئەو ناخۆشییە بەسەر هەموو كەسێكدا دێت، دەكرێ پشووەك بدەیت و گەشتێكی بچووك بكە، ئەو كەسەی هەڵەی كرد بۆت دەگەڕێتەوە.

گیسك
كاتێك بیر لە ئامانجەكانت دەكەیتەوە و وادەزانی كاتت درەنگە، بەڵام نابێ دەستبەرداریان بیت و بەڵكو زیاتر هەوڵیان بۆ بدە، كارەكانت بە گوێرەی داوای هەستی خۆت جێبەجێ بكە و زوڵم لە كەس قبوڵ مەكە، چونكە داهاتووت باش دەبێت.

گۆزە
هەندێ لەو كەسانەی نزیكت ئاسوودەیی و خۆشی تۆیان دەوێت، بۆیە دەبێ لەگەڵیان نزیك بیت و هیوایەكی گەورەش ببەخشی بە خۆتەوە، چونكە داهاتووت بەرەو باشی دەچێت و هەستت با ئەوەندە ناسك نەبێت چونكە بە هەڵە لێت وەردەگرن.

نەهەنگ
ماوەیەكە هەست بە ناخۆشی دەكەیت و ئەوەش كۆتاییەكەی نزیكە، چونكە كاتێك بیر لە كارەكانت دەكەیتەوە و وادەزانی قوڕسن و بۆت نابن، بەڵام هەوڵدانێكی پێویستە و ئەوكاتە بە ئامانجەكانت دەگەیت و گەشبین بە.
Top