لە دیكۆری ماڵدا، كۆمەڵێك كەرەستە و كەلوپەل هەن، كە دەبنە جێگەی سەرنج و جوانی هەموو لایەك، لەوانە كاتێك دیكۆرەكەت پێویستی بە جوانكردنە، واچاكە شیاوترین كەرەستە لە گونجاوترین شوێنی ماڵەكەت دابنێ، بۆ نموونە ئاوێنە، مەرج نییە تەنیا ئاوێنەیەك بێت، كە ئەوە مۆدی كلاسیكە، بەڵكو دەتوانی كۆمەڵە ئاوێنەیەك لە تەنیشت یەكتر دابنێت، كە دیكۆرەكەت جوانتر دەكات.