كاتێك تەماشای گوڵ و گوڵزاری رەنگاورەنگ دەكەین، هەستێكی جوانمان پێدەبەخشن و بۆیە دەمانەوێ نزیكیان بینەوە و بۆنیان بكەین، هەموومان دەزانین كە شێوەی گوڵ چۆنە، بەڵام ئەو گوڵانە لە شێوەی سرووشتی خۆیان لایانداوە و جیاوازن، بەبێ ئەوەی كەسیش دەستكاریان بكات لەو كاتەی گەشەیان كردووە، زۆربەی ئەو گوڵانە شێوەیان لە جووڵە و شێوەی مرۆڤ دەچن، هەروەها زۆربەی ئەو گوڵانەش لە دارستانەكانی وڵاتانی ئوستڕالیا و بەرازیل و كەنەدا دۆزراونەتەوە، ناوی زانستی ئەو گوڵانە بریتیین لە : (فالینۆپیس، ئۆركەد، ڤادەر)، هەر یەكە لەم گوڵانە شێوەیەكی دیكەیان وەرگرتووە، شێوەی ئەو گوڵانە زیاتر لە شێوەی منداڵ و دەمی مرۆڤ و باڵندە و كەسێكی سەماكەر دەردەكەون.