مۆدی پرچی خاوە!

مۆدی پرچی خاوە!
خانمان هەمیشە گرنگی بە سەر و پرچیان دەدەن، تا چەند پرچیان جوان و سەرنجڕاكێش بێت، هێشتا گرنگی زیاتری پێدەدەن. لەگەڵ ئەوەی چەندین مۆدی جۆراوجۆری پرچ هەن، بەڵام دەبێ بزانن كام لەو شێوازانە لەگەڵ جوانییان دەگونجێت، تۆی خانمیش هەوڵبدە شێوازی پرچت گونجاو بێت لەگەڵ روخسار و جەستەت، چونكە هەندێ لە خانمان هەڵە دەكەن لە هەڵبژاردنی شێوازێك لە ستایلەكانی پرچ بۆ خۆیان، ئەمەش وادەكات كە ببێتە جێگەی جیاوازی شێوەی پرچ لەگەڵ شێوە و روخسار. لەم ماوەیەدا خانمان زیاتر بایەخ بە پرچی خاو دەدەن، كاتێك پرچت خاو دەبێت، بەسەر شان و بەرۆكت دێتە خوارەوە، ئەو تەسریحەیە لە نێو خانماندا بەناوبانگە، بەڵام زیاتر بۆ كاتی ئاهەنگ و زەماوەندە، هەروەها دەتوانن ئەو شێوازە پرچە لە زۆربەی كاتەكانی رۆژیش بێت، لە مۆدی ئێستادا زیاتر گرنگی بە پرچی سەرح و خاو دەدرێ، رەنگە ببێتە مۆدێكی گشتی و زۆربەی كچانیش پرچیان خاو بكەن.
Top