چۆن چێشتخانەی ماڵەكەت رێكدەخەی؟

چۆن چێشتخانەی ماڵەكەت رێكدەخەی؟
وەك دەگوترێ كە جوانی بووك لە تارای سپی سەریەتی، بە هەمان شێوە جوانی و دیكۆری ماڵ لە جوانی ژووری چێشتلێنانە، كاتێك سەردانی ماڵێك دەكەیت، دەبینی ژووری چێشتیان ئەوەندە جوان و سەرنجڕاكێشە، دڵت دەیەوێ لەو ژوورە بمێنێتەوە و شتێك بخۆی یان خواردنەوەیەك بنۆشی، چێشتخانەی ماڵەكەت چەند پاك و هێمن بێ، زیاتر سەرنجی هەمووان رادەكێشێت، تۆش وەك خانمێك تا جێدەستت لە جوانی ماڵەكەتدا دیار بێت، دەبێ سەرەتا گرنگی بە چێشتخانەی ماڵەكەت بدەیت، چونكە سەرەكیترین جوانی ماڵەكەت دەبێت، ئەو كەرەستانەی پێویستە لە چێشتخانەی ماڵەكەت هەبێت ئەوانەی خوارەوەن :
- كەوەنتەری كەرەستەی خواردن، واچاكە دوو بەش بێت بەشی سەرەوە و خوارەوە.
- مێز و كورسی دانیشتن، لە ناوەڕاستی ژوورەكە دایبنێ.
- پەردە بۆ ژووری چێشت گرنگی و جوانی هەیە، كە ژوورەكە دەڕازێنێتەوە.
- گوڵ و گوڵدان، لەسەر لێواری پەنجەرە یان لەسەر كورسی و مێزی نان خواردنی دانێ.
- شوێنی هەڵگرتنی كەرەستەكانت، بۆ كەرەستەكان و هەردەم پاكی رابگرە.
- رەفی دیوار بۆ دانانی كەرەستەی ورد و لە شووشە.
- كەرەستەكانی خواردن، كە ئەوەش دوو جۆریان هەن، یەكێكیان لە شووشەن و ئەوانی دیكەش لە ستیلە.
- ئامێرەكانی شووشتن و پاككردنەوەی كەرەستەی چێشت.
Top