شیراتۆنی خۆمان و ئەوان

شیراتۆنی خۆمان و ئەوان
لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هوتێڵی بەناو (شیراتۆن) هەن، هەر یەكە بە پێی دیزاین و شێوازێك دروستدەكرێن، تەنانەت لە كوردستانیش ئەو هوتێلە هەیە، بەم دواییە گەورەترین و سەیرترین هۆتێلی شیراتۆن لە وڵاتی چین بەرز كرایەوە. شیراتۆنی ئەوان بە ناوی (هاژوو هۆت سپرینگ شیراتۆن)ـە، لە (27) نهۆم پێكدێت، شێوەی لە نیو هێلكەیەك دەچێت، (341) ژووری تێدایە، هەروەها (37) ڤیلا لەخۆ دەگرێت، درێژی ئەو ئوتێلە(100) مەترە و پانیشی (116) مەترە، ئەو ئوتێلە دەكەوێتە شاری (هۆزۆی) چینی نزیك لە دەریاچەی (تایهۆ).
Top