هاوسەرگیری و زەماوەند لە ناو تابوت

هاوسەرگیری و زەماوەند لە ناو تابوت
هەروەك دەزانین كە ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هۆڵ و شوێنی تایبەت ئەنجام دەدرێ، تا ئامادەبووان بتوانن كەشێكی خۆش لە زەماوەند بەسەر ببەن، بەڵام لە وڵاتی تایلەند پێچەوانەی ئەو بیر و باوەڕە جۆرە ئاهەنگێكی هاوسەرییان هەیە، لەناو تابوتی مردووەكان ئەنجامی دەدەن، لە شاری بانكۆك، سەیرترین رێورەسمی ئاهەنگگێران كرایەوە، كە بووك و زاوا لەناو تابوتدا بوون، بە مانای ئەوەی لە رۆژی هاوسەرییەوە تا مردن لەگەڵ یەكتر بەردەوام دەبن، وەكو لە وێنەكاندا دەبینن كە چۆن رەنگی سپییان بۆ بووك نەهێشتووە و بەڵكو رەنگی پەمەییان داناوە، بە مانای ئەوەی ژیانی هاوسەری مەرج نییە بە سپی دەست پێبكات، دەكرێ لەناو تابوتێكدا دەست پێ بكات و تا ناو تابوت بەردەوام بێت.
Top