وەك دەزانین لە باخچەی ئاژەڵاندا بۆ سەلامەتی خەڵك و گەشتیاران، هەردەم ئاژەڵە دڕندەكان لە نێو قەفەسدا دەبن، تا نەتوانن پەلاماری خەڵك بدەن، بەڵام لە باخچەی (رینكیخوا)ی وڵاتی چین، بیرۆكەیەكی دیكەیان داهێناوە كە پێچەوانەی هەموو باخچەكانی ئاژەڵانی جیهانە، لەو باخچەیەدا، لە جیاتی ئاژەڵ لە نێو قەفەس بێت، گەشتیاران لە نێو قەفەسێكدا دادەنرێن و ئاژەڵەكانیش بەردراون و بە سانایی خۆیان دێن و دەڕۆن. ئەم بیرۆكەیە بۆتە هۆی ئەوەی كە گەشتیارێكی زۆر روو لەو باخچەیە بكەن، چونكە ئاژەڵە دڕندەكان بەسەر قەفەسی گەشتیاران دەكەون و پەلاماریان دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی سەرنجڕاكێشی گەشتیاران كە لە نزیكەوە ئاژەڵەكان دەبینن و ناشتوانن پەلاماریان بدەن، وەك لە وێنەكاندا دەبینن كە چۆن پاشای دارستان لە نزیكی خەڵكە و بەهۆی قەفەسەكەوە ناتوانێت هیچ بكات.