گوتەیەكی كوردییە، كە لە دێرزەمانەوە گوتوویانە: «دایكە ببینە و دۆتە بخوازە»، واتە كاتێك مەبەستت بوایە كچێك بخوازی، یان بیكەیتە هاوسەری خۆت، دەبوایە سەرەتا دایكی كچەكە بناسی و بزانی چۆنە، بەڵام ئەو وتەیە لە ئێستادا تەنیا بۆ شێوەی دایك و كچ دەبێ، چونكە سرووشت و بیركردنەوەی كچی ئەو سەردەمە لەگەڵ بیركردنەوەی دایكیان ئەوەندە نزیك نییە، ئەم سێ وێنەیەش گوزارشتێكە لە لێكچوونی شێوەی دایك و كچ، كە لە شێوەدا زۆر بە یەكتر دەچن، بەڵام رەنگە بیركردنەوەیان لە ئێستا و داهاتووشدا وەك یەك نەبێت.