کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !
February 12, 2015
رەنگا و ڕەنگ
دەبێ وریای خۆت بیت كاتێك لەگەڵ دەوروبەرت هەڵسوكەوت دەكەیت و بە تایبەت خۆت لە كاری كەسی دیكە هەڵنهەقوڵتێنی ، ئەگینا زیانت پێ دەگات .
گا
ماوەیەكە هەست بەبێزاری دەكەیت و ئەوەش كاتییە و زوو دەڕوات، كەسێكی نزیكت هەستی بۆت هەیە و لە ناكاوێك بۆت دردركێنێت و تۆش بیری لێ بكەوە.
جمك
ئەو ماوەیە هەست بە دوو دڵی لە كارەكانت و هەست بە ماندووبوونو هیلاكی دەكەیتو بیر لە داهاتوو دەكەیتەوە و بەڵام ئەوەندە خەمی پێوە مەخۆ.
قرژاڵ
هەندێ جار بیرۆكەی وات بۆ دێ كە واز لە كارەكانت بهێنێت و كە ئەوەش لە داهاتوودا دەبێتە مایەی نیگەرانی بۆت، بۆیە پێویستت بەهێمنی زیاتر هەیە.
شێر
مەهێڵە كەس كاریگەری خراپت بكاتە سەر و دڵنیا لە كارێك پێ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، هەمیشە دڵت كراوە بێت و یاخود ناكۆكییەك لە ژیانت سەر هەڵدەدات.
گوڵەگەنم
كاتێك بیر لە داهاتووت دەكەیتەوە و خەمیش لە رابردوو مەخۆ،چونكە ئەوە رۆیشت وازی لێ بێنە و داهاتووت جێگیر بكە، هەڵسوكەتەكانت نەرم و هێمن و لەسەرخۆ بیت.
شایان
هەمیشە بە جوانی بیر لە ژیان بكەوە و دڵت تەنگ مەكە، چونكە ئەوەی بێتە رێگات چارەی لەلایی خۆتە و لەم ماوەیە پێشكەوتنێكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.
دووپشك
لەگەڵ كەسانی دەوروبەرت راستگۆ بە، چونكە هەر پێچ و پەنایەك بكەیت، بە خراپە بۆت دێتەوە، بیر لە رابردوو مەكەوە و كاری ئێستاش پەرەی پێ بدە.
كەوان
شێوازی رەفتارت گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، لە دوورەوەخۆت لە كێشەی كەسی دیكە تێكەڵ مەكە و بیرت كراوە بێت بۆ داهاتووت و ئاشنایی كەسێكی باش بوویت.
گیسك
ئەو كارانەی ئاراستەت كراون جێگەی چاكە و بڕوای خۆتن، بۆیە دەبێ لەسەریان بەردەوام بیت و متمانەت لە دەست نەدەیت و مەهێڵە كەس ئازارت بدات.
گۆزە
بیرۆكەی داهاتووت سەركەوتوو دەبێـت و لەگەڵ ئەو كەسە زیاتر نزیك ببەوە و چونكە ئەویش رازێكی لە دڵ هەیە بۆت و هەمیشە باوەڕت بە خۆت هەبێت.
نەهەنگ
گەڵێك هۆكار هەن كە وات لێدەكەن دڵت تەنگ بێ، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە دەستبەرداری ژیانت بیت و واز لە هەموو شت بهێنێت، بۆیە هەردەم چاوكراوە بە بۆ ژیانت.
