شاجوانی گەردوون ببینە!

شاجوانی گەردوون ببینە!
ماوەیەك لەمەوبەر شاجوانی جیهان هەڵبژێردرا، كە نازناوەكە بۆ شاجوانی وڵاتی نیوزیلەندا بوو، ئەمجارەیان بە بەشداری زۆربەی شاجوانانی وڵاتان، لە خولی(63)هەمینی پێشبڕكێی شاجوانی گەردوونی، لە رێوڕەسمێكدا كە لە شاری مەیامی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكی بەڕێوەچوو، كچە شاجوانی كۆلۆمبی (پاولینا ڤیگا)ی تەمەن (22) ساڵ نازناوەكەی پێ بەخشرا. پاولینا لە دایكبووی (15ی 2 -1993)یە و لە بواری كارگێڕی كار دەخوێنێت و ماوەی (8) ساڵە كاری نمایشكاری جلوبەرگ دەكات، ئەو نازناوە لە ساڵی پار درایە (گابریلا ئیسلەر) كە تاجی شاجوانی گەردوونی لەسەر بوو، تا ئەو كاتەی (پاولینا) نازناوەكەی وەرگرت و تاجەكەی لەسەرە تا ساڵی داهاتوو، پاولینا كچێكی ئەسمەر و ناسكە لە جوانیدا، درێژی باڵای (181) سەنتیمەترە و جوانییەكی دەگمەنی هەیە.
Top