چاویـلكە سەرنجڕاكێشترت دەكات

چاویـلكە سەرنجڕاكێشترت دەكات
لە نێو كچاندا، ئەوەی چاویلكەی لە چاو بێت، پێی دەڵێن: ئەوە بۆ چاوە یان بۆ باوە؟ واتە چاوەكانت كزن یان وەك مۆدەیەك و لاسایی وایە، كچان بە چاویلكەوە جوانن و سەرنجڕاكێشتر دەبن، ئەگەرچی چاویلەكەكە بۆ كزیی چاویان بێت، یان بۆ جوانی، هەندێ چاویلكەش هەن، ئەوەندە جوانن و سەرنجڕاكێشن، هەر زینەتە لە چاوی كچان ببینرێن، ئەو چاویلكانەی لە زستان و هاویندا لە چاو دەكرێن جیاوازن، ئەوەی لە هاویندا لە چاو دەكرێ زیاتر رەنگاوڕەنگ و گەورەن، بەڵام ئەوانەی زستان زیاتر سادەن، چونكە شێوەی رەنگ و دیزاینی چاویلكە دەبێ جیاواز بێ لە وەرزەكان. كاتێك خانمێك چاویلكەیەك لە چاو دەكات كەسانی دەوروبەری بە وردی سەرنجی دەدەن، ئێوەش یەكێك لەو چاویلكانە لە چاو بكەن تا جوانتر و ناسكتر بكەونە بەر چاوان و بەردڵان.
Top