دەگوترێ رێژەی تەمەنی مرۆڤی ئێستا نێوان (60 تا 90) ساڵییە، ئەوەش قسەی زۆربەی پسپۆڕانی بیولۆژی و سایكۆلۆژی جیهانە، بەڵام ئەوانەی لە دایكبووی پێش و پاش نۆسەدەكانن واتە كۆتایی سەدەی 18، هەندە نین، لەناو كوردیش كەم كەس هەن لەو تەمەنە بن، تا ئێستا لە جیهان ئەوەی ناسراون تەنیا (4) ئافرەتن، كە لە ساڵانی پێش نۆسەدەكان لە دایك بوون و تا ئێستاش ماون، ئەو ئافرەتانە ئەمانەن: گەورەترینی جیهان ئافرەتێكی ژاپۆنییە كە ناوی (میسا واوكاوە) لە مانگی (3)ی 1898 لەدایك بووە، لە پلەی دووەمیش ئەمریكی بە ناوی (گیترۆد ویڤەر)ە كە لە مانگی تەمووزی ساڵی 1898 لە دایك بووە، لە پلەی سێیەمیش خانمێكی ئەمریكییە كە ناوی (جیرالیان تالی)یە و ئەوەیان لە دایك بووی مانگی ئایاری 1898ە، ئەوەی كۆتاییش ئافرەتێكی ئیتاڵییە بە ناوی (ئیما مۆرانۆ) كە لە مانگی (11)ی 1899 لە دایك بووە و تا ئێستاش هەر چواریان ماون.