زۆربەی ئافرەتان و خانمانی ماڵ، كاتێك خەریكی ئیش و كاری رۆژانەیان دەبن، رەنگە دووچاری كۆمەڵێك گرفت و كێشە ببنەوە، لە سەرەوەی هەمووشیان لەتكردن و چاككردنی پیازە، كە چاوەكانیان پڕ دەبێ لە فرمێسك دەبێ و ئیدی كارەكەیان بۆ ناكرێ، بەڵام چارە بۆ ئەو گرفتەش دۆزراوەتەوە كە ئەو كەسەی پیاز چاك بكات، دەتوانێ بنێشت لەگەڵی بجوێت و بەم جۆرە فرمێسك لە چاوت نابارێ و چاوەكانت پڕ ئاو نابن!