جل وبەرگی بالۆن !

جل وبەرگی بالۆن  !
زانیومانە هەردەم جل و بەرگ لە قوماش و پەموو و خووری و نایلۆن دروست دەكرێت، تا بەرگەی سەرما و گەرما بگرێت، بەڵام ئەگەر رۆژێك جلێكتیان كەوتە بەرچاو بە جلی باڵۆن ناسرابوو، لەلاتان ئاسایی بێت، چونكە ئەو جۆرە جلەش پەیدا بوو. (بالۆن درێس)، ناوی ئەو جۆرە جلەیە كە لە دەبدەبە دروست كراوە، هەموو كراسەكە لە دەبدەبەیە، ئەو كراسە لە نمایشێكی تایبەت لە وڵاتی مالیزیا نیشان درا، كە چەندین كراسی جۆراوجۆری لە دەبدەبە دروست كرابوو، نمایش كرا. ئەو كراسانە لەلایەن دیزاینەرانی جل و بەرگ ئەو جلانەیان ئامادە كرد بۆ نمایشەكە، كە بە جۆرێك دروست كراوە، وەك قوماش لێكدراوە و دووراوە، بەڵام ئەو جۆرە كراسە تەنیا كێشەیەكی هەیە، ئەویش بە گەرمی دەبدەبەكان دەتەقن، یان ئەگەر بەر شتێكی تیژ بكەوێت، ئیدی جلەكە پارچە پارچە دەبێت.
Top