وەك دەزانین ساڵانە دوو پێشبڕكێ شاجوانی دەكرێ، یەكێكیان بۆ شاجوانی جیهان و ئەوەی دیكەش بۆ شاجوانی گەردوون، بەڵام ئەمجارەیان شاجوانی بەفر ببینە، ئەوەیە ژیانی (ئەلیكسندرا جەنكیز)، لە شاری بریستۆلی بەریتانی، كە لە ناكاو هەموو ژیانی گۆڕا، بووبە شاجوانێك، ئەوەندە ناسك و جوان، هەر بیبینی دڵت دەبات، ئەو كچە دوای ئەوەی لە شەوی سەری ساڵ دەچێتە مۆڵێك لەو وڵاتە، كەچی لەلایەن خەڵكەوە پێشوازی لێكرا و بووە جێی سەرنجی هەمووان، چونكە ئەلیكسندرا، بە كچە پاڵەوانی فیلمی (فرۆزن) ناوی (ئێلسا) دەچێ، هەمان چاوی شین و پێستی سپی و قژی بەفرینی هەیە، ئەو لێكچوونە وای كرد كە هەر ئەوشەوە نازناوی شاجوانی بەفری پێبدەن، كە ئەو شاجوانە ساڵانە لەو وڵاتە هەڵدەبژێردرێت و دەبێتە جوانترین كچی ساڵ.