(2500) دەرزی لە پشتی خۆی دەدات

(2500) دەرزی لە پشتی خۆی دەدات
وەك نارەزاییەك لە بەرامبەر یاری میللی گا سەرشێتەكان، كچێكی ئیسپانی سەیرترین رێگەی ناڕەزایی گرتە بەر، تا ئەو یارییە نەمێنێت و ئەوەندە گیانداران ئازار نەدرێ، (فانی باكون) ئەو كچەیە كە لەسەر مافی گیانداران بەدەنگ هاتووە، ویستویەتی بۆ خەڵكی ئیسپانیا روون بكاتەوە كە لێدانی ئەو تیرانەی سەر پشتی گاكان لەكاتی یارییەكە چەندە بە ئازارە، هەر بۆیە ئەویش داوای كردووە كە (2500) دەرزی وردی لە پشتی ئەو كچە بدەن و حاڵەتی دەرزی لێدانەكانیش بە ڤیدیۆ تۆمار بكات و بڵاوی بكاتەوە، تا هەموو لایەك لەو ئازارەی گیانداران تێبگەن و ئیدی ئەو یارییەش نەمێنێت.
Top