هونەرێكی تازەیە، لە دوورەوە وەك ئەوە وایە ئەو كەسە دەمی ئەوەندەی بلۆكێك بێت، بەڵام كە بە وردی تەماشای دەكەی، دەبینی تەنیا وێنەیە و هیچی دیكە نییە، ئەو جۆرە وێنەكێشانەی سەر جەستە، رووێكی دیكەی شێوەی مرۆڤت پێت نیشان دەدات، ئەمەش كاری وێنەگری سویسری (واڵتەر لووس)ە، كە تەنیا لەو بوارەدا بەهرمەند و پسپۆرە، ئەگەر بیەوێت شتێك بكێشێ لەسەر لەش و لاری مرۆڤەوە، هەرگیز هەست ناكەی كە ئەوە وێنەكێشانە و راستەقینە نییە.