تەمەن گەورەكان سپێنەی هێلكە بەكاربێنن

تەمەن گەورەكان سپێنەی هێلكە بەكاربێنن
زۆرێك لەكچان و ژنان تووشی چرچ بوونی رووخسار دەبن لەكاتی زیادبوونی تەمەنیان،روخساریان وشك و ماندوو دەردەكەوێت، زانایانی جوانكاری ئامۆژگاری دەدەن كە رێگا سروشتی بەكاربێنن بۆ رزگار بوونیان لە چرچ و لۆچ بوون و بەخشینی پێستیكی گەنجانە بە رووخساریان. سپێنەی هێلكە

سپێبنەی هێلكە یەكێكە لەئاسانترین و باشترین رێگا بۆ توندكردنەوەی پێستی رووخسار كە لە چێشتخانەی هەمووماڵێك دەست دەكەوێت، تەنها زەردەنێكەی لێ دەربێنە و سپێنەكە لە رووخسارت بدە و لێگەری تا بەتەواوەتی وشك دەبێەوە. دواتر ئاوی لیمۆ لەناو ئاوی شلتین بكەو بەسابۆنیكی تایبەتی پێستت روخسارت بشۆ، لە هەفتەیەكە چەندجارێك دووبارەی بكەوە بەدڵنیایەوە باشترین ئەنجامی دەبێت.
Top