ئەو كچە لاستیكە، دەتوانێ لە نێو جەنتایەكی بچووك خۆی بشارێتەوە، جەستەی ئەوەندە نەرم و ناسكە تەنانەت بە سانایی دەتوانێ خۆی بە دوو قات بچەمێنێتەوە، ئەو كچە خەڵكی وڵاتی رووسیایە ناوی (جولیا گۆنسێل)ە، بە خاوەن نەرمترین لەش و لار دادەنرێ، ئەوەتا لەش و لاری لە ماوەی چەند چركەیەدا دەخاتە ناو یەك، تەنانەت نازانیت كامە قاچی لە كام لایە، ئەو كچە بە زڵاتا ناسراوە، كە هەموو لەش و لاری دەچێتەوە ناو یەكتر، ئەو كچە شۆخە بەو جووڵە سەیرانە دەوروبەری خۆی مەست دەكات، جگە لەوەی خۆی كچێكی شۆخ و شەنگە، لەگەڵ ئەو بەهرەیەی هەیەتی، بۆیە چەندین كوڕ و پیاوی وڵاتەكەی داوای خۆشەویستی و هاوسەریان لێكردووە، ئەویش تەنیا بیری لەلای جووڵەی تازە و نمایشی تازە دەكاتەوە.