دیكۆری ماڵەكەت، بەندە بە جوانی تۆ و دەست رەنگینی لە كارەكانت، هەر بۆیە تا چەند ماڵەكەت پاك و جوان و سەرنج راكێش بێت، دەبێ هێشتا هەوڵی جوانتر كردنی بۆ بدەی، خانمان لە ماڵدا زیاتر بایەخ بە پاك و خاوێنی دەدەن، ئەگەرچی ئەوەیان پێویستە و بەڵام گرنگتریش هەن، بۆ نموونە : چۆنیەتی دانان و ئامادەكردنی دیكۆری ژوورەكان و جێگە و شوێنكردنەوەی كەرەستەكانی ماڵ، هەروەها وریای ستایلی دیكۆری ماڵەكەت بە، چونكە هەندێ جار ماندووبوونێكی زۆر كەچی ئەو جوانییەت پێنادات كە تۆ مەبەستتە، كاتێك دەتەوێ تاخمە قەنەفەیەك دابنێ، دەبێ رەچاوی شوێنی قەنەفە بكەی، هەروەها دەبێ بگونجێت لەگەڵ كەرەستەكانی دیكەدا، هەروەها لە بارەی رەنگیشەوە، گرنگە بزانی رەنگی قەنەفە لەگەڵ رەنگی چ بەشێكی دیكەی دیكۆردا یەكدەخەی، چونكە ئەگەر كەرەستەیەك بە تاكە رەنگ دابنرێت، بێگومان جیاوازی دەبێت لەگەڵ شێوازی دیكۆردا، بەمەش نەوازە دەبێ، هەر بۆیە تۆش وەك خانمێك بیر لە جوانترین دیكۆری ماڵەكەت بكەوە و جێگەی كەرەستەكانیش بەپێی جوانی و گرنگی خۆی بێت.