کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !

کەلووەکەت چیت پێ دەڵێت !
كاوڕ
ماوەیەكی زۆرە چاوەڕوانی كەسی بەرامبەر دەكەی، پەیوەندیەكی سۆزداری لەنێوانتان دەست پێدەكات و ژیانی هەردووكتان پڕ دەبێت لە بەختیاری، دەبێت هەمیشە ئاگاداری پاراستنی ئەو پەیوەندییە بن.
گا
ئێستا ژیانت گۆرانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە، ئەركی سەرشانت زیاتر بووە و بەرپرسیاریت زیادی كردووە، بۆیە دەبێت تۆش هەوڵ بدەی سیستەمێكی نوێ‌ پەیڕەو بكەی.
دووانە
قەت ئەو پرسیارەت لەخۆت نەكردووە كە ڕۆژێك لەڕۆژان دڵی كەسێكی ئازیزت لەخۆت ڕەنجاندووە، ئەگەر بچیت داوای بەخشینی لێ‌ بكەیت و لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەنێوانتان بكەنەوە ئەوا كارێكی زۆرباش دەبێت.
قڕژاڵ
ئەوەندە لەخۆبایی مەبە كاتێك دەوروبەرەكەت بەباشی باست ئەكەن،هێشتا هەندێك بواری گرنگی ژیان هەن وەك پێویست بایەخیان پێنادەیت. نامەیەكی زۆر گرنگت بۆ دێت و نهێنی نوێی تێدایە.
شێر
زیاتر بایەخ بە چۆنیەتی خەرج كردنی پارە بدە و مەرج نییە بەردەوام بەو شێوەیە پارەت زۆر بێت بۆیە پێویستە بیر لەكاتی تەنگانە بكەیتەوە. بۆ خۆشبەختی خۆت هەوڵ بدە و دڵی دەوروبەرت خۆش بكە.

گوڵەگەنم
وەك وەفایەك بۆ تۆ، هاوڕێیەكی نزیكت دیاریەكی بەنرخت پێشكەش دەكات، ماوەیەكی زۆرە چاوت بە هاوڕێكانت نەكەوتووە، لەكاتێكی نزیكدا دووبارە بە دیداری یەكتر شاد دەبنەوە.
تەرازوو
چەند نهێنیەكی نوێ دەزانیت و ئیتر وەك جاران متمانە بە گشت هاوڕێكانت ناكەیت، كەسی بەرامبەر چاوەڕێت ئەكات، تۆش چیتر دڵی مەشكێنە و كارێك بكە پەیوەندی نێوانتان بەهێزتر بێت.

دووپشك
بایەخی زیاتر بە ڕێكخستنی باری دارایی خۆت بدە، دەرفەتێكت دێتە پێش بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە، ماوەی داهاتوو لەبەرژەوەندیت دایە و باری داراییت باشتر دەبێت.
كەوان
خۆت دووربگرە لە ناكۆكی و بە دڵێكی فراوانەوە رەخنەی هاورێیەكت قبوڵ بكە كە تۆی زۆر خۆشدەوێت. هەرچەندە زۆر ڕەخنەت ئاراستە دەكات و زۆربەی جار ڕەخنەكانی لەشوێنی خۆیان دان.
گیسك
ڕاشكاوانە هەستی خۆت بە كەسی بەرامبەر ئاشكرا بكە، ئازاری خۆت و ئەو مەدە بە چاوەڕوانی، وا باشترە كاتێك دیاری بكەن بۆ بینینی یەكتر و قسەی ناخی دڵت بە ئاشكرا بە كەسی بەرامبەر بڵێ‌.

گۆزە
هەفتەیەكی ئاساییە، زۆربەی شتەكان وەك خۆیان دەبن، قسەی هاوڕێەكت زۆر كاریگەریت لەسەر درووست دەكات كاتێك پێت دەڵێت چیتر بڕوا بە درۆیەكانت ناكەم، بەڵام ئەو گاڵتەت لەگەڵ ئەكات.
نەهەنگ

خەونەكانت زۆرن و لەژماردن نایەن بۆ گەیشتن پێیان دەبێت هەوڵی زیاتر بدەیت، ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بیت زۆر شتی گرنگت لە دەست دەچێت و دواتر پەشیمان دەبیتەوە.
Top