ئەو خۆراكانە وادەكات خەڵكی لێت بیزاربن

ئەو خۆراكانە وادەكات خەڵكی لێت بیزاربن
هەندێك خۆراك هەیە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی لەش و دەم بۆیە ئەمە وادەكات كاریگەری لەسەر متمانە بەخۆ بوون هەبێت و لە دڵە راوكێ بین، پێوستە ئاگاداری ئەو خۆراكانە و كاتی خواردنیان بێت .
سیر
یەكێكە لە گاریگەرترین ئەو خۆراكانەی كە بۆنەكەی لەدەم دەمێنیتەوە، لەگەڵ ئەوەشە بۆ خواردنی زۆر پێوستە، بەڵام بۆنەكەی بۆ ماوەی 72 كاتژمێر دەمێنتەوە بۆیە پێوستە ئەوكاتانەی چاوپێكەوتن یاخود سەردانت هەیە خۆت لە خواردنی بەدوور بگرێت ئەگەر خواردیشت راستەوخۆ كەروەز لەسەری بخۆ بۆ ئەوەی بۆنەكەی كەم بكاتەوە.
پیاز
رێك وەكو سیر وایە، لەگەڵ ئەوەی خۆراكیكی زۆر بەهێزە و كۆرسترۆل لەخوین كەم دەكاتەوە، بەڵام بۆنەكەی بۆ ماوەیەكی زۆر لەدەم دەمێنتەوە، بۆیە هەمووكات باشترە پیاز بە كوڵاوی بەخورێت.
میوەی دوریان
ئەمە جۆرە میوەیەكە زۆر دەوڵەمەندە بە پرۆتین لە سریلانكا و هیند و مالیزیا بەرهەم دەهێنرێت هەروەها لە هۆتیل و چیشتخانەكانیە بازرگانیەكانیش بەكارناهێنرێت چونكە بۆنەكەی نزیكە 80 كاتژمیر لە دەم دەمێنتەوە، لەخواردنی ئەو جۆرە مێوەیە یان ئەبێت خۆت بەدوور بگرێت یاخود لەكاتی خواردنی پێوستە خۆت بەپارێزیت لە چوون بۆ ناو خەڵك.

سەوزەی هلیۆن
بەهێزترین بۆنی هەیە لە گروپی سەوزەكان چونكە ئەو سەوزیە ترشی گازی و مادەی ستراتی سیۆ ستراتی تیدایە دەبێتە هۆكاری لەدایك بوونی ئەو بۆنە ناخۆشە، بەڵام بۆ ئەوانەی دەیانەوەی كێشیان دابەزینن خواردنی هلیۆن زۆر بەسودە.
گۆشتی سور
گۆشتی سور لەبەر ئەوەی لەسەر گەدە قورسە كاتی زۆری پێوستە بۆ هەرسكردن، هەر لەبەر ئەوەشە بۆنی دەم دروست دەكات.
قاوە
یەكێكە لەو خواردنانەوەی كە رۆژانە لە هەموو جیهان داوای كاریەكی زۆری لەسەرە بەڵام ئەوە راستیە كە قاوە دەبێتە هۆی ناخۆشی بۆنی دەم ئەویش بەهۆی ترشاندنی گەدە بۆیە پێوستە هەوڵبدرێت زیاتر لە شوێنی قاوە چایی سەوز بخورێتەوە.





سەرچاوە/ mbc
Top