لە هەموو وڵاتێك یاسای تایبەت هەیە بەوەی قوتابخانەیەك بۆ چەند كەس بكرێتەوە، لەلای خۆشمان وایە ئەگەر قوتابخانەیەك لە (10) قوتابی كەمتر هەبێت ناكرێـتەوە، بەڵام وادیارە وڵاتی چین لەوەش بە پێش ئێمەن، كە لە گوندێكی ئەو وڵاتە قوتابخانەیەك تەنیا بۆ (2) قوتابی كراوەتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن. لە گوندی هۆبی لە وڵاتی چین، ئەو قوتابخانەیە بۆ ئەو دوو قوتابییە هەیە، لە پێشوودا ژمارەی قوتابیەكانی نزیكەی (8) كەس بوون، بەهۆی گواستنەوە و دەرچوونیان، ئێستا تەنیا ئەو دوو قوتابیە ماون، ئەوەی جێگەی سەیرە لەم قوتابخانەیە ژمارەیەكی زۆر مامۆستا و فەرمانبەر و كار بەدەست هەن، هەر هەموویان كاری خۆیان دەكەن وەك ئەوەی بۆ كۆمەڵێك قوتابی كاری خۆیان بكەن، ئەو كارەش وەك رێزگرتنێكە لە پەروەردە و خوێندن لەم وڵاتەدا