ئەو کچەى دەیبینن وەک بووکەشووشە وایە، تا لە نزیک سەیرى نەکەى نازانی کە بووکەشووشەیە یان مرۆڤە، چونکە شێوەى ئەوەندە لە بووکەشووشەیەک دەچێ کەس هەستى پێناکات کە راستی بێت، ئەو کچە ناوى ڤالیریا لۆکانیڤۆیایە، تەمەنی ٢٢ ساڵە لە وڵاتی رووسیا دەژى، جگە لەوەى شێوەى روخسارى وەک بووکەشووشە وابوو، کەچى چەندین نەشتەگەرى جوانکارى کردووە تا بەیەکجاری لە بووکەشووشەیەک بچێت، وەک دەبینن چۆن وێنەى خۆى و بووکەشووشەى باربی بڵاو کردۆتەوە.