ئەگەر رۆژێك یەكێكتان بینی و ئەوەندەی خۆتان درێژ بوو یان درێژتر بوو بە بەژن و باڵا، لە خۆتەوە مەڵێ ئەوە تەمەنی گەورەیە و بۆیە وا درێژبووە، چونكە ئەگەر حاڵەتی ئەو منداڵە هیندستانییە بزانی، ئەوكاتە دەزانی منداڵی بەژن و باڵا درێژیش هەن. ئەو منداڵە ناوی (كاران سینگ)ە و تەمەنی (8) ساڵە، كەچی درێژی باڵای دەگاتە (170) سەنتیمەتر، ئەوەی جێگەی سەیرە باوكی ئەو منداڵە نزیكەی (2) مەتر دەبێت و دایكیشی (219) سەنتیمەترە، وادیارە ئەو درێژی باڵای ئەو منداڵە لە دایك و باوكی بۆی هاتووە. دكتۆرانیش پێشبینی دەكەن كە ببێتە خاوەن درێژترین باڵا لە جیهان، چونكە مرۆڤ تا تەمەنی (18) ساڵای بەژن و باڵای لە درێژ بوون ناوەستێ، ئەو منداڵە لە ئێستاوە خەون بەوە دەبینێت كە ببێتە یاریزانی تۆپی سەبەتە، ئیدی لەمەودا ناكرێ درێژی بەژن و باڵا بەپێ تەمەن پێوانە بكەین.