بەلێندەرێكی دروست كردنی باڵەخانە لە وڵاتی هۆڵەندا، بەم دواییە بیرۆكەیەكی سەیری بۆ هاتووە، كە ئەویش رەنگە لە داهاتوودا دوو كارەسات رووبدات، یەكێكیان وڵاتی هۆڵەندا ژێر لافاو و زریان بكەوێت، بیرۆكەی دووەمیشی سەرهەڵدانی جەنگی جیهانی سێیەمە، ئەو بەڵێندەرە ناوی (جوان هیبرز)ە، ماوەی (3) ساڵە خەریكی دروست كردنی كەشتیەكی زەبەڵاحە، كە بیرۆكەكەی لە كەشتی پێغەمبەر (نوح) وەرگرتووە، تەنانەت جێگەی هەموو جۆرە ئاژەڵێكی كردۆتەوە، تا ئەگەر كارەساتەكە هەڵگیرسا، ئەو خۆی ئامادە بكات تا سەر لە نوێ ژیان دروست بكاتەوە و ئەوانەی لەسەر زەوی پێویستن لەو كەشتییەدا بیانپارێزێت و تا لە ژیانی دوای لافاو و جەنگی جیهانی بمێننەوە، ئەو كەشتییە نزیكەی (300) باڵ درێژە و پانیی دەگاتە (50) باڵ و بەرزیشی دەگاتە (30) باڵ، بەمەش دەبێتە گەورەترین كەشتی دروست كراو لە دار لە جیهاندا، هەروەها مەبەستیشی لەو كارە بەردەوام بوونی ژیانی دوای كارەساتەكانە.