بزانە کەلووى ئەو هەفتەیە چ راز و نیازێکى هەیە بۆت !
December 3, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ماوەیەكە لەلایەن دۆستەكەتەوە گلەییو گازاندەت لێدەكرێت، بەهۆی پشتگوێ خستنی لەلایەنی تۆوە، گەر خۆشت دەوێ ئوا فەرامۆشی مەكە، ئەگینا لەدەستت دەچێت.
گا
لەگەڵ خۆشەیوستەكەت یان لەگەڵ هاوڕێیەكی خۆشەویستت بەیەك دەگەن و كاتێكی خۆش دەبەنە سەرو ماوەیەكی باش لەگرفتو خەمەكانت دادەبڕێیت.
جمك
ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بیت لە بەڕێوەبردنی ئیشو كارەكانت ئەوا تووشی گلەیی دەبیتو سەرزەنشتی دەكرێیت، بۆیە بەخۆتدا بچۆرەوە.
قرژاڵ
لەكارەكەت پاداشت دەكرێیت یاخود دەست خۆشیت لێ دەكرێت ، ئەمەش بەهۆی راستگۆییو و چالاكیتەوەیە، دەرامەتت كەمێك باشتر دەبێت.
شێر
زۆر دەمەقاڵیو مشتومڕ مەكە چونكە كاتەكە ناسكە، ئەگینا تووشی كێشە دەبیتو پەشیمان دەبیتەوە ، باری تەندروستیشت كەمێك گرفتی تێ دەكەوێتەوە.
گوڵەگەنم
پێویستیت بەكەسێك دەبێت كەورەت بەرزدەكاتەوەو ئامۆژگاریت بكات، زۆر رەخنە لەهاوكارانت مەگرەو بریندارین مەكە، ئەگینا بەتەنیا دەمێنیتەوە.
شایان
بەهۆی رووداوێك باری سۆزداریت دووبارە دەگەشێتەوەو لەخۆشەویستەكەت نزیك دەبیتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە هەمیشە ورەت بەرزبێتو گەشبین بیت.
دووپشك
لەگەڵ ئەوەی هەمیشە لەهەوڵو كۆششدایت، بەڵام هەست بەماندووبوون و هیلاكی ناكەیت، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە باری سۆزداریت تا ڕادەیەكی باش بەرەو پێش چووە.
كەوان
باری تەندروستیت باش دەبێتو هەست دەكەیت هێزو توانات گەڕاوەتەوەو دەتوانیت رووبەڕووی كێشەكەكانت ببیتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بڕوات بەخۆت پتەوبێت.
گیسك
هەست دەكەیت بەتەنیایت و كەس هاوكاریت ناكات، بۆیە جاروبار خەم داتدەگرێتو بێزار دەردەكەویت، باشترە زیاتر تێكەڵ دەوروبەرت ببیتو خەندە بگەڕێنیتەوە سەر لێوانت.
گۆزە
بەئەزموونێكی ناخۆشو ئاڵۆز تێپەڕ دەبیتو ناچار دەبیت چارەسەری هەندێ گرفت بكەیت، كە بەشێوەیەكی كتوپڕ دەردەكەون، بەڵام لەبیرنەكەی تا ئێستا بەخت لەگەڵتایە.
نەهەنگ
لەوانەیە هەنگاوەكانت كۆسپی بێتە سەرڕێو نەتوانیت ئاواتەكانت بێنیتە دی، بەڵام گەر ئارامو هێمنی خۆت لەدەست نەدەیت، دەتوانیت بەردەوام بیت.
