بۆ ئەوەی بەیانیان رووخسارت گەش بێت
November 20, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- لێكردنەوەی ماكیاژ، پێویستە هەموو خانمان بەر لە نووستن، تەواوی ماكیاژی ماوە بەسەر دەم و چاویان لێ بكەنەوە، ئەوەش وا چاكە بە پەموویەكی تەڕ بێت، تا ناو خانەكانی پێستیش لە ماكیاژ پاك ببێتەوە.
- پاككردنەوەی پێست، گرنگترین هەنگاوە ئەگەر بتەوێت بەیانیان هەردەم پێستت روون و گەش بێ، بۆ ئەو كارەش گیراوەی تایبەت بە پاككردنەوەی پێست هەیە، تۆش دەتوانیت یەكێك لەوانە بەكاربهێنی، یان شەوانە بەر لە نووستن، بە ئاوی شلەتێن پێستی دەم و چاوت بشۆ.
- لێكشاندنی پێست، واباشە ماوە ماوە بە پەنجە لێكخشاندنی پێستت بكەی، بە تایبەت پێستی دەم و چاو، كە ئەوەش بە پەنجەكانت دەتوانی ئەو كارە بكەی، كە بە ناوەندی پەنجەیەك و بە شێوەی بازنەیی پەنجەت بخولێنەوە بەسەر پێستی روخسارت، یان بە ئامێری تایبەت بە لێكشاندنی پێست.
- نەرمكردنی پێست: لێرەدا خانمان دەتوانن بە كرێمی تایبەت و تونەر لە پێستیان بدەن، تا بە جوانی نەرم بێتەوە، ئەو كارەش وا باشە بەیانیان زوو بكرێ، چونكە لەو كاتە پێست وشكە و پێویستی بە كرێمی تەڕ كردن دەبێت.
- كرێمی دەوروبەری چاو، واچاكە كرێمی دەوروبەری چاو لە دەوروبەری چاوەكانت بدەی، تا لە كاتی خەوتندا نەبێتە هۆی چرچ و لۆچ و دەركەوتنی پەڵەی رەش.
