ئەردۆغان داوایەکی سعودیە لە تورکیا ئاشکرا دەکات
سەرکۆماری تورکیا داوایەکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە لە وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات،
رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا، رایگەیاندووە، سعودیە داوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە تورکیا، کردووە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان هیچ زانیارییەکی دیکەی لەبارەی وەڵامی وڵاتەکەی بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانبە سعودیە، ئاشکرا نەکردووە.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە سعودیە داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەربازی کردووە.
چەند کێشەیەک لە نێوان تورکیا و سعودیە هەن، کە گرنگترینیان بەتیرۆریست ناساندنی رەوتی ئیخوان موسلیمینە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە، کە تورکیا لەلایەن پارتیداد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی سەر بە رەوتەکە، حوکم دەکرێت.
باسنيوز
