سكرتێری گشتیی ناتۆ: كێشەی زۆر جددیمان لەگەڵ توركیا هەیە

سكرتێری گشتیی ناتۆ: كێشەی زۆر جددیمان لەگەڵ توركیا هەیە
سكرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، رایدەگەیەنێت، هاوپەیمانییەکە کێشەی زۆر جددی لەگەڵ تورکیا هەیە.
یێنس ستوڵتنبێرگ، سكرتێری گشتیی ناتۆ، لە وتارێکدا لە پەرلەمانی ئەوروپا، رایگەیاند، نیگەرانییەكانی ناتۆ لە توركیا بەهۆی چەند کەیسێکەوە دروست بوون،کە گرنگترینیان بریتین لە؛
- کڕینی سیستەمی دژەمووشەكی S400ـی رووسی لەلایەن ئەو ولاتەوە.
-کێشەکانی تورکیا لەگەڵ یۆنان و قوبرسی یۆنانی لە دەریای سپیی ناوەڕاست.
- پرسی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتیەت
یێنس ستوڵتنبێرگ هەروەها رایگەیاندووە، ناتۆ کێشەی ”زۆر جددی لەگەڵ تورکیا هەیە“.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئاماژەی بە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیا کردووە و رایگەیاندووە، ”بۆ چارەسەركردنێ ئەو كێشانە، پلاتفۆڕمێكی گرنگ پێشكەش دەكەین“.
ناتۆ هاوپەیمانییەکی سەربازیی ئەوروپی - ئەمریکییە و تورکیاش ئەندامە تێیدا. ناتۆ نەیارێکی سەختی رووسیا و بلۆکی رۆژهەڵاتە.











باسنيوز

Top