میسر بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا مەرجی هەیە
سامح شوكری وەزیری دەرەوەی میسر، لەبارەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان توركیا و میسر، كە ٧ ساڵە لەوپەڕی خراپیدایە ڕای گەیاندووە: "هەنگاوەكانی توركیا بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان، دەبێت لەسەر بنەما و ئامانجەكانی میسر بێت و ڕاشی گەیاندووە لە پەیوەندییەكی ئاسایی دیپلۆماسی زیاتر، هیچ پەیوەندییەكمان لەگەڵ توركیا نییە و گفتوگۆكانیش زۆر سنووردارن".
مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا پێشتر ئاماژەی بەوە دابوو، پەیوەندیی دیپلۆماسی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان توركیا و میسر دەستی پێكردووە، بەڵام سامح دەڵێت دەستی پێنەكردووە و پەیوەندییەكان زۆر سنووردارن.
سامح شوكری لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕای گەیاندووە: "ئەوكات زەمینەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دەست پێدەكات، كە توركیا لەسەر بنەما و ئامانجی میسر هەنگاو بنێت و رێز لە حكوومەتی ئێستای میسر بگرێت".
باسنيوز
