سەرۆکی فەلەستین داواکارییەک ئاراستەی سیستانی دەکات

سەرۆکی فەلەستین داواکارییەک ئاراستەی سیستانی دەکات
سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین داواکارییەک ئاراستەی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دەکات.

مەحمود عەباس، سەرۆکی فەلەستین لە نامەیەکدا بۆ عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، رایگەیاندووە، ”بە گرنگییەوە“ چاودێریی سەردانەکەی پاپا فرانسیسی پاپای ڤاتیکانی بۆ عێراق و ”کۆبوونەوە مێژووییەکە“ی لەگەڵ سیستانی، کردووە.

مەحمود عەباس داوای لە عەلی سیستانی کردووە پاڵپشتیی کێشەی فەلەستین و خەباتی گەلی فەلەستین بۆ ”بەدەستهێنانەوەی مافەکانی“، بکات.

لە دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لە ساڵی 1948ـەوە تا ئێستا، ناکۆکی لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل هەیە و فەلەستینییەکان و عەرەب بە گشتی ئیسرائیل بە داگیرکردنی خاکی فەلەستینییەکان، تۆمەتبار دەکەن.



باسنيوز




Top