پێنج دەوڵەمەندترین ئافرەتانی جیهان

پێنج دەوڵەمەندترین ئافرەتانی جیهان
له‌ رۆژی جیهانیی ئافره‌تاندا، ڕیزبه‌ندیی پێنج ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهاندا بڵاو كرایه‌وه‌ و تێیدا فرانسوارز مایه‌رز، به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئافره‌تی جیهان دیاری كراوه‌ و ئه‌مه‌ش ریزبه‌ندییه‌كه‌یه‌:

١. فرانسواز مایرز، ژنە نووسەری فەڕەنسی کە سەرمایەکەی ٧٣.٤ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندی ١٢مین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە و سامانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتی کۆمپانیا لۆریال.

٢. جولیا کوخ، سەرمایەکەی ٦١.١ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندی ١٧مین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە، سامانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتی دەیڤید کوخی هاوسەرەکەی.

٣. ئەلیس والتۆن، سەرمایەکەی ٥٧.٦ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندی ٢٠مین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە و سامانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتی دامەزرێنەری کۆمپانیای وڵمارتی ئەمریکی.

٤. ماکینزی سکوت، ڕۆماننووسی ئەمریکی کە سەرمایەکەی ٥٣.٥ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندی ٢٢مین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە و سامانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتەکەی هاوسەری پێشووی جیف بیزۆس.

٥. جاکلین ماس، سامانەکەی ٤١.١ ملیار دۆلارە و لە ریزبەندی ٣٠مین دەوڵەمەندەکانی جیهاندایە، سامانەکەی دەگەڕێتەوە بۆ میراتی دامەزرێنەری کۆمپانیای پیشەسازی ماسە.











باسنيوز

Top