نرخی نەوت گەیشتە نزیک 71 دۆلار
نرخی نەوتی خاو بەرز بووەوە و گەیشتووەتە نزیکەی 71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
لە دوایین کاتەکانی کرانەوەی بازاڕی نەوت لە بۆرسە جیهانییەکان لە رۆژی یەکشەممە 7-3-2021، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە 70 دۆلار و 78 سەنت.
دوای دابەزینی نرخی نەوت بەهۆی پەتای کۆرۆناوە، یەکەمجارە نرخی نەوت بۆ ئەو ئاستە بەرزبێتەوە.
بەهۆی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی 2019، کە تا ئێستا زیاتر لە 117 ملیۆن کەس لە جیهان تووشی بوون، نرخی نەوت گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستە لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوو.
باسنیوز
