سوید.. ناسنامەی ئەنجامدەری کردە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ئاشکرا دەکرێت

سوید.. ناسنامەی ئەنجامدەری کردە تیرۆریستییەکەی دوێنێ ئاشکرا دەکرێت
پۆلیسی سویدی ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشە تیرۆریستییەکەی دوێنێ، ئاشکرا دەکات.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 3-3-2021، کەسێکی توندڕەو لە شارۆچکەی فیتلاند بە چەقۆ هێرشی کردە سەر هاووڵاتییان و هەشت کەسی بریندار کرد.

پۆلیسی سویدی رایگەیاندووە، کەسێکیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە، لە شوقەیەکدا لە شارۆچکەی فیتلاند دەستگیر کردووە.

دوای رووداوەکە، پۆلیسی سوید ئاماژەی بەوە کرد، کە رووداوەکە تاوانکاری بووە، بەڵام دواتر رایگەیاند، ئەگەر رووداوەکە هێرشێکی تیرۆریستی بێت.

رۆژنامەی (ئافتونبلادێت)ی سویدی لە زاری سەرچاوەکانییەوە، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو کەسەی دەستگیر کراوە پەنابەرێکی تەمەن 22 ساڵی خەڵکی ئەفغانستانە و لە ساڵی 2018 پەنای بۆ سوید بردووە.













باسنيوز


Top