واشنتن بەڵێن دەدات لەمەودوا رژێمەكان بە بەكارھێنانی ھێز نەڕوخێنن

واشنتن بەڵێن دەدات لەمەودوا رژێمەكان بە بەكارھێنانی ھێز نەڕوخێنن
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، ئەنتۆنی بلینكن، بەڵێنی دا، كە لەمەودا واشنتن ھێز بەكار ناھێنێت بۆ رووخاندنی رژێمەكان و دەستوەردانه‌كانی پێشووی ناوبانگی دیموكراتییەتی ئەمەریكا شێواندووە.

بلینكن گوتی: "ئیدارەی سەرۆك جۆ بایدن، ھەوڵدەدات رێڕەوەكانی پێشوو بۆ گۆڕانی رژێمی وڵاتەكانی دیكە لە دەستوەردانی سەربازیی سه‌خته‌وه‌ بگۆڕێت بەرەو جێبەجێكردنی دانوستانی دیپلۆماسی".

گوتیشی: "دەستوەردانەكانی پێشووی ئەمەریكا، ناوبانگی دیموكراتییەتی ئەمەریكا زڕاندووە و متمانەی گەلی ئەمەریكای لە دەستداوە".

جەختیشیكردەوە، "ئێمە كارەكان بەشێوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەین.. ئێمە بەڕێگای سەربازی سه‌خته‌وه‌ ھانی دیموكراتییەت یان روخاندنی رژێمە دیكاتۆرەكان بەڕێگای ھێزەوە نادەین. ئێمە ئەوە تاكتیكانەمان لە رابردوودا تاقیكردەوە، وێڕای نیاز پاكیشمان، بەڵام سەركەوتوو نەبوون".

روونیشیكردەوە، "ئیدارەی بایدن ھەوڵدەدات سیاسەتێكی نوێ پێكبھێنێت، كە ھاودژ بێت لەگەڵ سیاسەتی گۆشەگیری دۆناڵد ترەمپ كه‌ ده‌یوت "یەكەم جار ئەمەریكا"، ھەروەھا ھەوڵدەدات خۆی دوور بخات لەو رەخنانەی، كە ویلایەتە یەكگرتووەكان بە دەستوەردەر دەزانن لە ھەموو وڵاتانی جیھان لە گشت ئاسیا، ئەفریقیا و ئەمەریكای لاتینی".

بلینكن گوتیشی: "جیھان خۆی رێك ناخات" و باسی ئه‌وه‌شی كرد، دووربوونی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەسەر شانۆی جیھانی بووە ھۆی "پشێوی یاخود ھاتنەكایەوەی سەركردایەتییەكی جێگیرەوە، كە بەرژەوەندییەكان و بەھاكانی ئەمەریكای تێكشكاند".

ئاماژەشیكرد، چین تاكە دەوڵەت بووە، كە لەوانەیە "ئاڵنگاری لەگەڵ سیستەمی نێودەوڵەتیی سەقامگیر و كراوە بكات". گوتیشی: "ئەگەر بكشێینەوە چین جێگامان دەگرێتەوە".

سەرچاوە: RT
k24 -
Top