بلینكن: ھیچ كات دوودڵ نابین لە بەكارھێنانی ھێز كاتێك بەرژەوه‌ندییەكانمان دەكەونە مەترسی

بلینكن: ھیچ كات دوودڵ نابین لە بەكارھێنانی ھێز كاتێك بەرژەوه‌ندییەكانمان دەكەونە مەترسی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ھیچ كاتێك دوودڵ نابین لە بەكارھێنانی هێز كاتێك بەرژەوەندییەكانمان و ژیانی ھاووڵاتیانمان دەكەونە مەترسی.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "کاتێک سەیری دەیان ساڵی رابردووی کردەوە سەربازییەکانمان لە جیهان دەکەین، بەتایبەتی لە ئەفغانستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت لەبیرمان بێت چی فێربووین.

گوتیشی: "لەبارەی سنوورداركردنی هێز بۆ بەدیهێنانی ئاشتی، هەمووکات رۆژی دواتر کردەوە سەربازییەکان لەوە سەختربوونە، کە بیرمان لێکردووەتەوە. بۆیە دەبێت هەمووکات، هەموو هەوڵێک بدرێت کێشەکان بە دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن".

بلینكن جەختیكردەوە و گوتی: "بەدڵنیاییەوە هیچکات دوودڵ نابین لە بەکارهێنانی هێز کاتێک ژیانی خەڵکی ئەمەریکا و بەرژەوەندییەکانمان دەکەونە بەر مەترسی. هەر بۆیە سەرۆک بایدن هەفتەی رابردوو فەرمانی هێرشی دا بۆسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران، کە هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئێمەیان کردبووە ئامانج".

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكان روونیشیكردەوە، "وەک هێرشەکەی هەفتەی رابردوو و لە داهاتوشدا تەنیا ئەو كاتانە هێز بەکاردەهێنین، کە ئامانجەکە روون و ئاشکرا بێت، ئەرکەکە دیاریکراو بێت، سەرکەوتوو بێت و هاوتەریب بێت لەگەڵ یاسا و بەهاکانمان و ئەم کارەش هاوشان لەگەڵ كاری دیپلۆماسی ئەنجامی دەدەین."
k24-
Top