لە ئێران زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون

لە ئێران زیاتر لە هەشت هەزار و ٥٠٠ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٦ کەسی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و سەرجەم هەشت هەزار و ٥٢٥ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون.

سیما سادات لاری، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرانسەری ئێران هەشت هەزار و ٥٢٥ کەسی دیکە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەگشتی هەتا ئێستا یەک ملیۆن و ٦٥٦ هەزار و ٦٩٩ کەس لە ئێران تووشی پەتاکە بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٦ تووشبووی دیکە گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی قوربانییەکان لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٦٠ هەزار و ٣٥٣ کەس.

هاوکات هەتا ئێستا یەک ملیۆن و ٤١٣ هەزار و ٧١٧ کەس لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

دۆخی کۆرۆنا و بەتایبەت کۆرۆنای گۆڕدراو لە ئێران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خراپتر دەبێت و بەپێی زانیاریی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئێستا ١١ شار لە دۆخی سوور دان.













باسنيوز


Top