واشنتن هۆکاری سزانەدانی شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرادەکات

 واشنتن هۆکاری سزانەدانی شازادەی جێنشینی سعودیە ئاشکرادەکات

سەرەڕای ئەوەی لەراپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی دۆسیەی کوژرانی جەمال قاشقجی رۆژنامەنوسی ناسراوی سعودیە بەئاگاداری محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتەبوە، بەڵام ئیدارەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بەهۆی پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان ئیدارەکانی واشنتن خۆیان لەسەپاندنی سزا بەسەر سەرکردەی ئەو حکومەتانە بەدورگرتوە، کەپەیوەندی دیپلۆماسیان لەگەڵ واشنتندا هەیە.

بڕیاری سزادانی سەرکردەی حکومەتەکانیان نەداوە، کەپەیوەندیی دیپلۆماسیان لەگەڵ ئەمریکادا

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لەبارەی سزانەدانی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە سەرەڕای راپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری و تۆمەتبارکردنی بە CNNی راگەیاندوە، بەدرێژایی مێژ و لەسەرجەم ئیدارەکانی ئەمریکا لە کۆماری و دیموکراتەکان بڕیاری سزادانی سەرکردەی حکومەتەکانیان نەداوە، کەپەیوەندیی دیپلۆماسیان لەگەڵ ئەمریکادا هەیە و تەنانە ئەگەر پەیوەندی دیپلۆماسیشیان نەبوبێت.

لەچەندین بواردا رێککەوتن و بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەیی و دیپلۆماسییان هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین رێگەی دیکەی کاریگەر هەیە کەلە داهاتودا دەیگرنەبەر و لەگەڵ سعودییەکان بەردەوام کار دەکەن، چونکە هەردولا لەچەندین بواردا رێککەوتن و بەرژەوەندی هاوبەشی نەتەوەیی و دیپلۆماسییان هەیە.

بەرامبەر تاوان کوشتنی جەمال قاشقجی و رێکار و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکەین

پەیوەست بە دۆسیەی کوژرانی جەمال قاشقجی وتەبێژی کۆشکی سپی ئەوەی خستەڕو، "واشنتن ترسی نیە و بەڕونی دەیڵێین بەرامبەر تاوان کوشتنی جەمال قاشقجی و رێکار و لێپرسینەوەیان (بەرپرسانی سعودیە) لەگەڵدا دەکەین".

دوشەممە ئیدارەکەی راگەیەنراوێک لەبارەی سعودیە بڵاودەکاتەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، رۆژی دوشەممە ئیدارەکەی راگەیەنراوێک لەبارەی سعودیە بڵاودەکاتەوە.

ئەمەش دوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا کە تێیدا سەلماندویەتی محمد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە کوشتنی نوسەر و رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی پەسەندکردوە.






خەندان
Top