ئوردن هێزی زیاتر لەسەر سنووری عێراق و سووریا بڵاو دەکاتەوە

ئوردن هێزی زیاتر لەسەر سنووری عێراق و سووریا بڵاو دەکاتەوە
سوپای شانشینی هاشمیی ئوردن هێزی زیاتر لەسەر سنووری عێراق و سووریا، بڵاو دەکاتەوە.

سوپای ئوردن رای گەیاندووە، جگە لە هێزی پاراستنی سنوور، بڕیاری داوە هێزی یەکەی تایبەت، هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا و فڕۆکەی جەنگی، لەسەر سنوورەکانی ئوردن لە باکوور و رۆژهەڵات (سنووری ئوردن - سووریا و ئوردن - عێراق)، جێگیر بکرێن.

هەروەک سوپای ئوردن رای گەیاندووە، زیادکردنی هێز لەسەر سنووری عێراق و سووریا لە چوارچێوەی پلانە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سنوورەکانی ئوردن و رێگرتن لە پەڕینەوەی چەکداران، دێت.





باسنيوز
Top