دایكێک چوار منداڵی لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتەخوارەوەدایكێک چوار منداڵی لە باڵەخانەیەکەوە فڕێ دەداتەخوارەوە
خەڵکانێکی زۆر لەدەوری باڵەخانەکە کۆبونەتەوە، بەشێوەیەکی گونجاو بەربەستێکی نەرمیان بە بەتانی بەدەستەوە گرتوەو بە ئاڕاستەی پەنجەرەی سەرەوەی باڵەخانەکە وەستاون، دایکەکەش چوار منداڵەکەی دانە دانە لە بەرزی سێ قاتەوە فڕێ دەداتە خوارەوەو دەکەونە سەر بەتانییەکە، بەو هۆیەوە ناکەونە سەر زەوی و ژیانیان بەسەلامەتی دەپارێزرێت.
ئەو ڕوداوە لە شاری ئەستەنبوڵ لە تورکیا ڕویداوە، بەو هۆیەوە زۆرێک لە خەڵکی ستایشی ئەو دایکەیان کردوە، لە هەمانکاتیشدا بە ژنێکی ئازاو بەجەرگ ناوزەدیان کردوە.
میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوە کردوە هیچ یەکێک لەو چوار منداڵە دوچاری ئازار و شکانی جومگەکان نەبونەتەوە لەکاتی بەردانەوەیان بۆ سەر بەتانییەکە، بەڵام بۆ دڵنیایی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و پزیشکەکان ڕایانگەیاندوە کە باری تەندروستیان جێگیرە.
هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بوە، دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری دو منداڵی دیکەو دو کەسی بەتەمەنیان لە باڵەخانەکەدا ڕزگارکردوە.
خەندان
