ئەڵمانیا داوا لە ئێران دەکات پێشنیازەکەی ئەوروپا بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی قەبووڵ بکات
هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئێرانی بە بەلاڕێدابردنی پرسی ئەتۆمی و لەباربردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتننامەی ئەتۆمی تۆمەتبار كرد.
گوتیشی: سنووردارکردنی سەردانی پشکێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بۆ بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لە لایەن تارانەوە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی و پابەندییەکان بە رێککەوتنەکان لەباردەبات.
داواشی لە ئێران كرد پێشنیازی ئەورووپا بۆ چارەسەری دیپلۆماسی پرسی ئەتۆمی وڵاتەکەی و پابەندبوونی بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان قەبووڵ بکات.
k24 -
