بە بۆمب و مووشەک هێرش کرایە سەر هێزێکی تورکیا لە رۆژئاوای سووریا
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-2-2021، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا لەسەر رێگای نێوان مەعرە مەسرین و شارۆچکەی کەفەریا لە گوندەوارەکانی ئیدلیب لە رۆژئاوای سووریا، تەقییەوە.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رای گەیاندووە، دوای تەقینەوەی بۆمبەکە، چەکدارانی نەناسراو کاروانەکەیان بە مووشەکێکی (ئار پی جی) کردووەتە ئامانج.
بەهۆی تەقینەوەی بۆمبەکە و بە ئامانجکردنی هێزەکە بە مووشەک، سەربازێکی سوپای تورکیا بریندار بوو.
باسنيوز
