له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 28 ملیۆن و 970 ھەزار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى 28 ملیۆن و 970 ھەزار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
له‌ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لەو وڵاتە زیاتر لە 518 ھەزار کەس بەم په‌تایه‌ گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا (پێنجشه‌ممه‌‌‌‌‌ 25/2/2021)، کۆی گشتیی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا گەیشتووەتە 28 ملیۆن و 974 ھەزار و 623 کەس، ئەمەش لەکاتێکدایە بەیانیی دوێنێ چوارشه‌ممه،‌ ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ئەمریکا، 28 ملیۆن و 897 ھەزار و 718 كه‌س بوو.

تا ئێستا لە ئەمەریکا 518 هه‌زار و 363 کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە‌، ھەروەھا 19 ملیۆن و 340 ھەزار و 329 کەسیش چاک بوونەتەوە.













باسنيوز




Top