ئەمریکا: پشودرێژیمان لەگەڵ ئێران سنوردارە
پشودرێژیمان سنوردارە، بەڵام باوەڕمان وایە سەرۆک (جۆ بایدن) لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستی رونی هەیە
نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، "پشودرێژیمان سنوردارە، بەڵام باوەڕمان وایە سەرۆک (جۆ بایدن) لەسەر ئەم بابەتە هەڵوێستی رونی هەیە و ئەو هەنگاو و رێکارانەشی گیراونەتەبەر کاریگەترینن".
چارەسەری دیپلۆماسی دەتوانێت رۆڵی کاریگەر بگێڕێت لەپرسی ئەتۆمی ئێران
ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان و چارەسەری دیپلۆماسی دەتوانێت رۆڵی کاریگەر بگێڕن بۆ ئەوەی ئێران نەتوانێت ببێت بە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ئێران داواکاری وڵاتانی ئەوروپای بۆ دەستبەجێ راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم و گەڕانەوە بۆ پابەندبونەکانی بە رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 رەتکردەوە و پەرلەمانی ئێرانیش رێگریکرد لەوەی تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەردانی ناوەندە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی بکەن.
خەندان
