بەریتانیا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەخشییە 10 گوێدرێژی فەرەنسی

بەریتانیا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەخشییە 10 گوێدرێژی فەرەنسی
بەریتانیا مۆڵەتی نیشتەجێبوونی بەخشییە 10 گوێدرێژی فەرەنسی کە بازرگانان دەیانویست سەریان ببڕن و گۆشتەکەیان بە وڵاتانی دیکە بفرۆشن.

گوێدریژەکان هەموویان ناوی خۆیان هەیە، جیڤا، جاڤیتە، جێنی، جەمپی، جۆسفین، هۆپە، کیچی و کۆکۆ. ئەو گوێدرێژانە لەلایەن رێکخراوی "کەرپارێزی Wight" لە سەربڕین رزگارکران، هەرچەندە دەیانویست زووتر رزگاریان بکەن، بەڵام بەهۆی داخستنی سنوورەکان لە ترسی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەیەک نەیاندەتوانی رزگاریان بکەن.

لە نۆڤەمبەری 2020 رێکخراوێکی ئاژەڵپارێزی فەرەنسی پەیوەندی بە رێکخراوە بەریتانییە کرد و گوتی: "فریای ئەم گوێدرێژانە بکەون چەند کاژێرێکیان ماوە لە ژیاندا".

یەکێک لە کارمەندەکانی رێکخراوەکە دەڵێت: "تاوەکو گوێدرێژەکانمان رزگارکردن، تووشی گوشار و دڵەڕاوکێ بووین، جار جارەش بۆ حاڵی گوێدرێژەکان دەگریاین. ئێستا بەریتانیا مافی نیشتەجێبوونی پێداون، بڕیارمانداوە خۆشترین ژیانیان بۆ بڕەخسێنن".
rudaw -
Top