پێنتاگۆن زانیاری نوێ له‌باره‌ی مووشه‌كه به‌كارهاتووه‌كان له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئاشكرا ده‌كات
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "ئێمه له‌و ئالنگارییه ئه‌منییانه راناكه‌ین كه ئێران له ناوچه‌كه دروستیكردوون" هه‌روه‌ها گوتی: "ئێران به‌و كارانه‌ی هه‌وڵ بۆ شێواندنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌دات".
له 15ی ئه‌م مانگه، شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به 14 مووشه‌ك كرایه ئامانج و له ئه‌نجامدا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون.
شه‌وی رابردووش ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا كه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌خۆ ده‌گرێت، به سێ مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا كرایه ئامانج، دواتریش له دوو به‌یاننامه‌ی جیاوازدا هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته په‌نجه‌ی تۆمه‌تیان بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران درێژ كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستیان پێكردووه و له كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه ده‌ده‌نه‌وه.
k24 -
