سوپای رووسیا لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە و تورکیا هێز دەجوڵێنێت
سوپای رووسیا لە شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستان دەکشێتەوە و سوپای تورکیا هێزێک بەرەو ناوچەکە دەجوڵێنێت.
رۆژی یەکشەممە 21-2-2021، سوپای رووسیا بنکە و بارەگاکانی لە شارۆچکەی عەین عیسا لە رۆژئاوای کوردستان چۆڵ کرد و هێزەکەی بردە بنکەی تەل سەمەن لە گوندەوارەکانی باکووری رەققە.
دوای کشانەوەی سوپای رووسیا لە عەین عیسا، سوپای تورکیا کاروانێکی تانکو تۆپخانەی بەرەو ناوچەکە جوڵاندووە و ئەو کاروانە گەیشتووەتە شارۆچکەی گرێ سپی.
ئەو هێزەی سوپای تورکیا ناردووێتییە ناوچەکە لە دەوروبەری عەین عیسا لە باشووری گرێ سپی جێگیر کراوە.
باسنيوز
